به‌هۆی پێڵاوهكانیهوه سه‌رۆك وه‌زیر بووه‌جێی گاڵته‌جاڕی
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستوڕالیا له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك چاوه‌ڕوانی ده‌كرد، هه‌روا به ئاسانی تێنه‌په‌ڕی و به‌هۆیه‌وه بووه جێی گاڵته‌جاڕی.
والێكدهدرایهوه كه وێنه‌كه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خێزانی سكوت مۆریسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستوڕالیا به‌كاربێت كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو كچه‌كه‌یدا زه‌رده‌خه‌نه‌یان كردووه.
به‌ڵام پێده‌چێت شتێك جوانی وێنه‌كه‌ی تێكدابێت، بۆیه په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له وێنه‌كه‌دا بكات، دواتر ده‌ركه‌وت كه ده‌ستكاریكردنه‌كه گونجاو نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوكرددنهوهی، وێنه‌كه بووه جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌ژێر ناوی "ئابڕووچوونی پێڵاو" یان هاشتاگی "shoe gate" بڵاوكرایه‌وه.
به‌كارهێنه‌ران تێبینییان كرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستوڕالیا له شوێنێكدا به به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری وێنه‌كه‌ی كردووه و چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد ببێته جێی سه‌رنج كه پێڵاوهكانیهتی و پاك و نوێ ده‌ركه‌وتووه.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ناو وێنه خێزانییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیراندا گه‌ڕاوه تا وێنه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه كه پێڵاوه‌كانی تێدابوو و ده‌ستبه‌جێ بڵاویكرده‌وه و هه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری ئوستوڕاڵیای خسته‌ڕوو.
هه‌ڵه‌كه له‌وه‌دایه كه سه‌رۆك وه‌زیران ویستوویه‌تی پێڵاوه پیسه‌كانی ده‌رنه‌كه‌وێت بۆیه به فۆتۆشۆپ پێڵاوێكی تازه‌ی داناوه و ده‌كرا به ئاسایی تێپه‌ڕیایه، گه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی نه‌كردایه كه تاكی چه‌پی بۆ هه‌ردوو قاچه‌كه‌ی داناوه و وا ده‌ركه‌وتووه كه پێلاوه‌كانی تاكه‌وتاك بێت.
دوای ئاشكرابوونی ئه‌و كاره هه‌روا به ئاسانی تێنه‌په‌ڕی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه جێی گاڵته‌جاڕی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستوڕالیا ره‌تیكرده‌وه كه داوایكردبێت ده‌ستكاری وێنه‌كه بكرێت، به‌ڵام وته‌بێژه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و كاره به‌بێ ئاگاداری ناوبراو كراوه.
دواتر مۆریسۆن له تویته‌ر وێنه‌ی پێڵاوه‌كانی بڵاوكرده‌وه و نووسی: "داوام نه‌كردووه پێڵاوه‌كانم پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌مه ئه‌و پێڵاوانهمه كه له هه‌موو شوێنێك له‌پێی ده‌كه‌م".
سەرچاوە: skynew
AM:11:48:09/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت