تره‌مپ: به‌خۆڕایی شه‌ڕ بۆ كه‌س ناكه‌ین
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی له‌و ناوچانه رابگرێت كه هیچ هاوكارییه‌كی سه‌ربازی و دارایی ته‌واوی ناكرێت.
له تویتێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی: "ئه‌مریكا به‌نیازی راگرتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و سودمه‌ند هاوكاریی دارایی و سه‌ربازیی ته‌واوی ناكه‌ن".
له تویته‌كه‌یدا تره‌مپ ده‌ڵێت: ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه كۆتاییان نییه، دواجار ده‌گاته كۆتاییه‌كی شكۆمه‌ند، به‌تایبه‌ت ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه به‌هۆی بڕٍیاری هه‌ڵه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو هه‌ڵگیرساون.
ده‌شڵێت ده‌وڵه‌مه‌ند كه زیاتر سودمه‌ندن له‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ن، هیچ هاوكارییه‌كی دارایی و سه‌ربازیی ته‌واو به ئه‌مریكا ناده‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا بكشێنێته‌وه، دواتریش ساره ساندرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ده‌ستمان كرد به كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه قۆناغێكی نوێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه نین بۆ كۆتاییهاتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی".
له كۆتایی ساڵی 2017 جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه تیمه دیپلۆماسییه‌كانی سوریا هاوكاریی ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئیداره‌كردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ شه‌ڕٍی داعش و مه‌شق و راهێنانی هێزه ناوخۆییه‌كان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان ته‌رخان كراوه.
له مانگی ئابی 2014ه‌وه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشی له سوریا و عیراق به به‌شداریی زیاترله 40 ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌ب و وڵاتانی كه‌نداو پێكهێنا، ئه‌وه‌ش دوای روداوه‌كانی داگیركردنی موسڵ له عیراق.
بۆیه‌كه‌مجاریش ئه‌مریكا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2015 نزیكه‌ی 50 سه‌ربازی خۆی ره‌وانه‌ی خاكی سوریا كرد كه رۆڵیان ته‌نها راوێژكاری و رێنمایی كردن بوو به‌بێ به‌شداریكردن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، له‌وكاته‌وه تا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته 2 هه‌زار و 200 سه‌رباز.
PM:05:26:08/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت