عادل عه‌بدولمه‌ھدی سێ كاندیدی بۆ وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان دیاری كرد
بەشێک لە کابینەکەی عادل عه‌بدولمه‌ھدی
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سێ كاندیدی بۆ وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی دیاری كرد و دووان له كاندیده‌كانی گۆڕیوه.
ئه‌مڕۆ سێشممه 8ی كانوونی دووه‌می 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به نووسراوی ره‌سمی ناوی سێ كاندیدی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، به‌رگری و داد ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
له نووسراوه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فالح فه‌یازی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید كردووه و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید كردووه و رزگار محه‌مه‌د ئه‌مینی بۆ وه‌زاره‌تی داد كاندید كردووه.
ئه‌گه‌ر له دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، نیسابی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واو بێت، ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌مه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنێكی تایبه‌تدا متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی.
له كۆتایی ساڵی رابردووش‌دا په‌رله‌مان متمانه‌ی به وه‌زیره‌كانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، پلاندانان، ڕۆشنبیری، كۆچ و كۆچبه‌ران به‌خشی و تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، داد و به‌رگری یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
PM:02:18:08/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 9544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت