پۆمپیۆ یەک هەفتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە

‌مایک پۆمپیۆ

وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە دۆخی سیاسی ناوچەکە و داهاتووی سوریا و یەمەن و عێراق تاوتوێ دەکات.

درەنگانێکی شەوی دوێنێ دووشەممە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی بە گەشتێکی یەک هەفتەیی کرد بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

گەشتەکەی پۆمپیۆ لە لە ئوردنەوە دەستپێدەکات و هەریەک لە وڵاتانی قەتەر و بەحرەین و سعودیە و کوێت و عەمان وێستگەکانی تری سەردانەکەی دەبن.

لە گەشتەکەیدا ئەو وەزیرە ئەمریکییە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوە و دۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و داهاتووی سوریا و عێراق و یەمەن بەتایبەتی تاوتوێ دەکات.
 
 


AM:09:46:08/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت