به‌وێنه..عادل عه‌بدولمه‌هدی له شه‌قامی ره‌شید له به‌غدا
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رۆژی دووشه‌ممه 7ی كانونی دووه‌می 2018 سه‌ردانی شه‌قامی ره‌شید-ی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا كرد.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شه‌قامی ره‌شید ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربون له كاروباری رۆژانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ شه‌قامه‌كه له‌دوای هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كان.
نوسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چاوی به ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كه‌وتوه كه خۆشحاڵیی خۆیان به كردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كییان و بوژانده‌وه‌ی ئیشوكار و زیندوكردنه‌وه‌ی كلتوری به‌غدای پایته‌خت ده‌ربڕیووه.
PM:11:59:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت