ئێران دوو مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه دوو مانگی ده‌ستكردی دروستكراوی ناوخۆ له‌سه‌ر موشه‌كێك ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكات كه ئه‌ویش به هه‌مانشێوه دروستكراوی ناوخۆی ئێرانه.
محه‌مه‌د دواد ئازه‌ری جه‌هره‌می، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه مانگی ده‌ستكردی یه‌كه‌م به‌ناوی "یه‌یام" و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ناوی "دۆستی" له‌سه‌ر موشه‌كێكی هه‌ڵگری مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێن.
جه‌هره‌می له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئاسمانیی ئێران ئه‌و لێدوانه‌ی به رۆژنامه‌نوسان دا و سه‌باره‌ت به كاتی هه‌ڵدانی مانگه ده‌ستكرده‌كانیش رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی به‌رگری واده‌كه‌ی دیاری ده‌كات.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی ئیتالیاش گرت كه به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵدانی مانگی "میصباح"ی دروستكراوی ناوخۆی ئێران جێبه‌جێ نه‌كردوه و ئاشكرایكرد كه هاوكاریی نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپا له‌وبواره‌دا "باش" نییه.
PM:11:49:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت