هه‌سه‌ده له سوریا مامۆستایه‌كی ئه‌مریكی ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوز –
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، مامۆستایه‌كی ئه‌مریكیان ده‌ستگیركرد كه پێشتر سی ڤی-یه‌كه‌ی ناردووه بۆ رێكخراوی داعش بۆ ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه له كاتی شه‌ڕه‌كانیان دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له هه‌جین مامۆستایه‌كی ئه‌مریكی-یان ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌و مامۆستا ئه‌مریكییه ناوی وارن كریستۆفه‌ر كلاركه و ته‌مه‌نی 34 ساڵه و خه‌ڵكی شاری هیوستنی ویلایه‌ی ته‌كساسه، پێشتر سی ڤی-یه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كی پشتیوانی ئاڕاسته‌ی رێكخراوی داعش كردووه و تیایدا نووسیویه‌تی: "ئازیزم به‌ڕێوه‌به‌ر، خوازیارم له رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر وانه‌ی زمانی ئینگلیزی به خوێندكاران بڵێمه‌وه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، له كاتی هێرشی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بۆ سه‌ر ماڵێك له هه‌جین، نامه‌كه‌ی وارن كریستۆفه‌ر كلارك بۆ رێكخراوی داعش دۆزراوه‌ته‌وه.
پێشتر كلارك مامۆستای جێگره‌وه بووه له ناوچه‌ی فۆرت بیندی سه‌ربه‌خۆ له شوگه‌رلاندی ویلایه‌تی ته‌كساس و واده‌رده‌كه‌وێت كه چووه بۆ ناو داعش ئاماده‌بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ئه‌زموونه‌ی وه‌ربگرێت.
له نامه‌كه‌یدا بۆ داعش، وارن كریستۆفه‌ر كلارك نووسیویه‌تی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام مامۆستای سه‌ركه‌وتوو ده‌توانێت خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی قوتابی ده‌ستنیشان بكات تا هاوكارییان بكات بۆ ئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی فێر بن".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌م رووداوه له 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2018دا روویدا كاتێك هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چوونه‌ناو شارۆچكه‌ی هه‌جین له سوریا.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند كه هاوڵاتییه‌كی تری ئه‌مریكییان ده‌ستگیر كردووه، به‌ڵام ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
شۆن رۆبرتسۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی هه‌جینی به پێشهاتێكی گرنگ وه‌سف كرد و وتی: "ئه‌مه رووداوێكی گرنگه، چونكه گه‌وره‌ترین دوامۆڵگه‌ی داعشه له ناوه‌ڕاستی دۆڵی فوڕات كه كۆنترۆڵ بكرێت".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:06:57:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت