له نه‌ینه‌وا بوومه‌له‌رزه روویدا
وێستگه نیوز –
ده‌سته‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له شاری نه‌ینه‌وا روویدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی كانوونی دووه‌می 2018، ده‌سته‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا روویدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌عات 11:59 ده‌قیقه و 3 چركه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بووه و دانیشتوانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر هه‌ستیان پێكردووه.
ده‌سته‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی عیراق راشیگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
PM:04:20:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت