گۆرانی بۆ ئایینی زه‌رده‌شتی ده‌ڵێت
وێستگه نیوز - خانمه گۆرانیبێژ زامبیا عه‌زیز سه‌رقاڵی كارێكی هونه‌ری نوێیه كه تیایدا گۆرانی بۆ ئایینی زه‌رده‌شتی ده‌ڵێت.
زامبیا عه‌زیز خانمه گۆرانیبێژ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتی بڵاوكرده‌وه.
زامبیا عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "پرۆژه‌ی كارێكی ھونه‌رییه بۆ ئاینی پیرۆزی زه‌رده‌شتی له داھاتوویه‌كی نزیكدا".
زامبیا عه‌زیز له ساڵی 1977 له خێزانێكی هونه‌ری له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌یه.
PM:04:03:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 16776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت