په‌رله‌مانتارێك: هه‌وڵ ده‌ده‌ین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌غدا بینێرێت

‌ئەحمەد حاجی رەشید

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دەیانەوێت مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەو چاودێری كۆمەڵایەتی، لەدەرەوەی رێككەوتنی نەوت لەلایەن عیراقەوە رەوانە بكرێت، ده‌شڵێت: "كۆی ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران و چاودێری كۆمەڵایەتی لەبودجە دانراوە، شەش تریلیۆن و 900 ملیار دینارە".


ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ لێدوانێكدا به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: یەكێك لەو سیناریۆیانەی لە لیژنەی دارایی كاری لەسەر دەكرێت، ئەوەیە كە ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا نەكردو خۆی سەربەخۆیانە بیفرۆشێت، حكومەتی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەو چاودێری كۆمەڵایەتی بنێرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند: "ئەم هەوڵەش نوێ نییەو هەر 317 ملیار دینارەكەیە كە لەخولی پێشوو عیراق مانگانە رەوانەی دەكرد، بەڵام ئەمساڵ بۆ 454 ملیار دینار زیاد بكرێت".

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌وه‌شی وت لەناو بودجەی 2019ی عیراقدا، بڕی پێنج تریلیۆن و 448 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕی تریلیۆنێك و500 ملیار دینار بۆ موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی هەرێم دانراوە، كورد دەیەوێت عیراق ئەو پارانە لەدەرەوەی رێككەوتن لەسەر نەوت رەوانەی هەرێم بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سیناریۆیە لەلایەن لیژنەی داراییەوە دەبرێتە ناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بۆئەوەی لەوێ دەنگی لەسەر بدرێت.

به‌پێی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019، سه‌دا 12 بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان دانراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌لای به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕه‌كه‌ی كه‌مه‌و داوا ده‌كرێت بۆ سه‌دا 14 به‌رز بكرێته‌وه‌.


PM:12:42:07/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 4012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو