هه‌ندێك له دیارده گه‌ردوونیه‌كانی 2019
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
ئاماده‌كردنی/ راڤی هۆرێن
له روانگه‌ی گه‌ردوونییه‌وه 2019 ساڵێك ده‌بێت كه تیایدا كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی سه‌رنجراكێش له بۆشایی ئاسماندا رووده‌دات، دەشتوانرێت هه‌ندێك له‌و دیارده گهردوونیانهش له ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا به‌دی بكرێن.
گه‌ردوونناس و ئه‌ستێره‌ناسه‌كان به‌هۆی داتای كۆكراوه و و پێوانه‌ی وردی مانگه ده‌ستكرده‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئاژانسه ئاسمانییه‌كان له‌سه‌ر جوڵه‌ی هه‌ساره‌كه‌مان و ته‌نه‌كانی نێو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، پێشبینیی روودانی ئه‌و دیاردانه‌یان كردوه، ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ش كه ئێستا له‌به‌رده‌ستی گهردووناسهكاندایه زانیاری ورد و دروست له‌سه‌ر كات و شوێنی رووداوه‌كان ده‌دات.
به‌پێی پێشبینیی زانا گه‌ردوونناسه‌كان، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه دیارده گه‌ردوونیه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و ده‌ڵێن له 6ی كانونی دووه‌ما، نیمچه خۆرگیران رووده‌دات و له باكوری زه‌ریای هێمن و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و رۆژئاوای ئالاسكا ده‌بینرێت، باشترین شوێنیش بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌م نیمچه خۆرگیرانه باكوری رۆژهه‌ڵاتی روسیایه.
له 21ی هه‌مان مانگ، مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی رووده‌دات، ئه‌م مانگ گیرانه له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكور و باشور ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ رۆژئاوای ئه‌فریقا و ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێنی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نیمچه مانگیران ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگ پێش ئه‌وه‌ی مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی رووبدات، ئاواده‌بێت. دیارده‌ی مانگیرانه‌كه له هه‌رێمی كوردستان پێش خۆرهه‌ڵهاتن ده‌ستپێده‌كات واتا له پێش كاتژمێر6:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی له رۆژئاوا دیارده‌بێت.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مانگ گیرانه له‌وه‌دایه كه مانگ له‌و رۆژه‌دا له نزیكترین خاڵی ده‌بێت له زه‌ویه‌وه واتا هه‌ندێك گهورهتردیاردهبێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م دیارده‌یه به مانگ گیرانی خوێناوی ناسراوه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و ره‌نگه سوره‌ی مانگ له كاتی تێپه‌ربوونی به سێبه‌ری زه‌ویدا،رۆژێك دوای مانگ گیرانكهش واته له به‌ره‌به‌یانی 22ی مانگی كانونی دووه‌م هه‌ردوو هه‌ساره‌ی زوهره و موشته‌ری له ته‌نیشت یه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
له ساڵی 2019دا خۆرگیرانێكی دیكه‌ش روو ده‌دات، ئه‌مه‌یان خۆر گیرانی ته‌واوه‌تیه، به‌ڵام ته‌نها له ئه‌مریكای باشوره‌وه ده‌بینرێت كه له به‌رواری 2ی مانگی ته‌مموزدا ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌مساڵدا ده‌توانرێت دووه‌م مانگیران ببینرێت له 16ی تهمموز، به‌ڵام ئه‌مه‌یان نیمچه مانگیران ده‌بێت و له ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ئاسیا ده‌بینرێت. له هه‌رێمی كوردستان له كاتژمێر 11ی شه‌وه‌وه به چاو ده‌بینرێت و دیارده‌كه تت كاتژمێر 2ی سه‌رله‌به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له مانگی تشرینی دووه‌می 2019، دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نی گه‌ردوونی به‌دی ده‌كرێت، كه تێیدا هه‌ساره‌ی مێركوری (عه‌تارد) به به‌رده‌م خۆردا تێپه‌ڕده‌بێت، دهیاردهكهش له 11ی ئه‌و مانگه‌دا رووده‌دات كه هه‌ساره‌ی عه‌تارد وه‌ك خاڵێكی ره‌شی بچوك له‌سه‌ر خۆر ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م دیارده‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێكی كه‌م له سه‌ده‌یه‌كدا رووده‌دات بۆیه پێی ده‌وترێ دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن.
دواین دیارده‌ی گه‌ردوونی كه ئه‌مساڵ رووده‌دات له كۆتایه‌كانی مانگی كانونی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌بێت، له 26ی ئه‌و مانگه‌دا كۆتا خۆرگیرانی ساڵ رووده‌دات، كه به خۆرگیرانی ئه‌ڵقه‌یی ناسراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگ زۆر دووره له زه‌وییه و ناتوانێت به ته‌واوی خۆر داپۆشێت، ئه‌وكاته‌ش خۆر وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌كی زۆر رووناك به‌ده‌وری مانگدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م خۆر گیرانه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئاسیا و كیشوه‌ری ئوستوراڵیا دیاره، له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌توانرێت دیارده‌كه ببیندرێت له دوای كاتژمێر 6ی به‌یانییه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ور له‌و كاتانه‌دا نه‌كه‌وێته نێوان ئێمه و ئاسمانه‌وه، ئه‌وا ده‌توانین ئه‌م دیاردانه به‌ڕوونی ببینین.
PM:06:11:05/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 7040
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت