وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌شت وڵات ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته گه‌شتێك بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌دات و سه‌ردانی هه‌شت وڵاتی ناوچه‌كه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، گه‌شتێك بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌دات و یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌ردانی ده‌كات سعودیه ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه كه‌ناڵی حوڕه‌ی ئه‌مریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌دراوه كه گه‌شته‌كه‌ی پۆمپیۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئوردون، قه‌ته‌ر، ئیمارات، میسر، به‌حره‌ین، عوممان و كوه‌یت ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه پۆمپیۆ له 8ی كانوونی دووه‌م به سه‌ردانیكردنی ئوردون ده‌ست به گه‌شته‌ی ده‌كات و له 15ی هه‌مان مانگ به سه‌ردانیكردنی كوه‌یت كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی ده‌هێنێت.
گه‌شته‌كه‌ی پۆمپیۆ بۆ ناوچه‌كه دوای دوو هه‌فته له بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا دێت.
PM:10:31:04/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت