له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل ده‌ڵێن سپێری دانه‌گیراوه، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
وێستگه نیوز ـ
تاچه‌ند ئه‌و قسه‌یه راسته، كه له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلێكی مۆدیل نوێ ده‌ڵێن ئه‌م ئۆتۆمبێله زۆر تازه‌یه سپێری دانه‌گیراوه؟.
ئه‌ندازیار، دانا كه‌ریم، مامۆستا له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاندوه، له‌پێشانگای ئۆتۆمبێله‌كان یان كاتێك ئۆتۆمبێلێك ده‌كڕیت بۆ نمونه مۆدێلی ساڵی 2012 یه ده‌ڵێت "لۆكه تایه سپێری دانه‌گیراوه"، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانی، كه تایه سپێر هیچ په‌یوه‌ندی به‌لۆكی ئۆتۆمبیله‌وه نییه، ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تازه‌یی ئۆتۆمبێل دیاری ده‌كات كیلۆمه‌تری رۆیشتن و پاكی لاشه‌ی ئۆتۆمبێل و نه‌بوونی كێشه‌یه له‌گێڕو مه‌كینه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و تایه له‌وانه‌یه ئێكسپایه‌ر بووبێت و كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی نه‌مابێت به‌كاریبهێنیت، چونكه هه‌موو تایه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌باشترین حاڵه‌ت دابنرێت تا 10 ساڵ ده‌توانی زه‌مانی ئه‌وه‌ی بكه‌ی بتوانی به‌كاریبهێنیت".
دانا كه‌ریم جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌رگیز ئۆتۆمبێلی نوێ به‌تایه سپێر هه‌ڵمه‌بژێره.
سه‌رچاوه: رێكخراوی هۆشیاری هاتوچۆ
هــ. ر
AM:11:26:03/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 5340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت