بە ڤیدیۆ... سەرخۆشکردنی منداڵێک هەرای ناوەتەوە
وێستگە نیوز-
بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی
منداڵێک کە کهولی دەدرێتێ و
دەیخواتەوە لە ئاهەنگێکی سەری ساڵدا لە بەغدا، بووەتە جێی سەرنجی بەکارهێنەرانی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
میدیا عێراقیەکان گرتەی
ڤیدیۆیی منداڵیکیان بڵاوکردوەتەوە کە وا دەردەکەوێت لە ئاهەنگێکی سەری ساڵی نوێدا
بێت و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ئاهەنگەکە لە بەغدای پایتەختی عێراق بووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو گرتە
ڤیدیۆییەکە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە تۆمارکراوە و
بڵاوکردنەوەی هەرای ناوەتەوە و بوەتە جێی سەرنجی بەکارهێنەران.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت
بتڵێک خواردنەوەی کهولی دەدرێتە منداڵەکە کە تەمەنی کەمترە لە ٤ ساڵ و ئەویش
دەیخواتەوە و پاشان سەرخۆش دەبێت.
PM:01:38:02/01/2019
ئهم بابهته 25628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت