ئاهه‌نگێكی ماجیده رومی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵێكی له پۆسته‌كه‌ی لادا
وێستگه نیوز –
میدیاكانی سعودیه بڵاویانكرده‌وه كه ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی حكومی له‌سه‌ر په‌خشكردنی ئاهه‌نگی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی لوبنانی له پۆسته‌كه‌ی لاببات.
رۆژنامه‌ی "سه‌به‌ق"ی ئه‌لیكترۆنی سعودی بڵاویكرده‌وه كه داود ئه‌لشریان سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی سعودیه بڕیاری دا به لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی یه‌كی سعودی له پۆسته‌كه‌ی.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هۆكاری لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كه‌ناڵه له پۆسته‌كه‌ی، په‌خشكردنی ئاهه‌نگێكی خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ماجیده رومی بووه، كه به‌رپرسانی سعودیه پێیانوایه كه‌ناڵه‌كه چالاكییه‌كی په‌خش كردووه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كه گونجاو نییه.
رۆژنامه سعودیه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌ر له كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگه‌كه، په‌خشكردنه‌كه‌ی راگیراوه.
ئاهه‌نگه‌كه‌ی ماجیده رومی له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ڤیستیڤاڵی "زستانی ته‌نتوره"دا بووه كه ساڵانه له شارۆچكه‌ی ئه‌لعولای رۆژئاوای سعودیه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
PM:10:10:29/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت