هاوردەکردنی مریشک و جوچکەی ئێرانی بۆ سلێمانی قەدەغە کرا
وێستگه نیوز ـ
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی قایمقامیه‌تی سلێمانی و تاووتوێكردنی هاورده‌ی كه‌لوپه‌له خۆراكییه‌كان بۆ مانگی كانوونی دووه‌می 2018، بڕیاردرا به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هاورده‌كرنی مریشك قه‌ده‌غه بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "ئاوات محەمەد، قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، له‌دیوانی قایمقامیه‌ت لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت".
ئه‌وه‌ش هاتووه كه پاش كۆبونه‌وه‌كه رزگار حه‌مه‌د خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌م وه‌رزه‌دا و به‌هۆی زیادبونی پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی، به‌رهه‌می پڕۆژه‌كان له‌توانایدا هه‌یه پێداویستی بازاره‌كانی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه، بۆیه لیژنه‌ی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی، له رێی پارێزگاری سلێمانییه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارایی ده‌كات باج له‌سه‌ر گۆشتی مریشكی هاورده‌كراو دابنرێت.
وتیشی: "بۆساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می پرۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سلێمانی، له‌داهاتویه‌كی نزیكدا پێویستمان به دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی نوێیه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆیه داوای دانانی پرۆژه‌یه‌كمان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و به سیسته‌م كردنی هه‌ریه‌ك له سه‌ربڕین و عه‌مباركردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه، كردوه".
رزگار حه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت: "له پێناو دابینكردنی گۆشتێكی ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیان لیژنه‌كه بڕیاری داوه هاورده‌كردنی مریشك له پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه بۆ شاری سلێمانی به‌بێ پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێنه‌ری و پاش تێپه‌ڕبونی گۆشته‌كه به سیسته‌می پشكنینی ته‌ندروستی رێگه به‌هاورده‌كردنی ده‌درێت به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابورییه‌وه له‌بازگه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".
رزگار حه‌مه‌د خدر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: بۆ خزمه‌تكردنی به جوتیاران و دورخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و مه‌ترسی له‌سه‌ر كێڵگه و به‌رهه‌مه‌كانیان، داوا له پاسه‌وانی سنور كراوه كه رێگری بكه‌ن له هاورده‌كردنی جوجكه به شێوه‌ی قاچاخ، هه‌روه‌ها سزادانی ئه‌و كێڵگانه‌ی به‌سه‌رپێچی دروستكراون.
AM:09:59:27/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 15328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت