تۆمەتبارێکی تری دۆسیەی سوتانی سێوان و منداڵەکانی دەستگیرکرا


وێستگە نیوز-

تۆمەتبارێکی تری کەیسی سوتانی سێوان و سێ منداڵەکە دەستگیرکرا و سەرچاوەیەکیش ئاماژە بەوەدەکات ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پێشتر وەکو شایەتحاڵ وتەی لێ وەرگیراوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند لەسەر کەیسی سوتانی سێوان و سێ منداڵەکە کەسێکی تر دەستگیرکراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد "پێشتر ئەو کەسە وەکو شایەتحاڵ وتەی لێ وەرگیراوە بەڵام ئێستا یەکێکە لە داواکراوەکانی دادگا و دەستگیرکراوە".


دووشەممەی ڕابردوو سێوان قادر کۆچی دواییکرد کە پێشتریش سێ منداڵی ناوبراو لە ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا گیانیان لەدەستدابوو، هاوسەری ناوبراو تا ئێستا لە زینداندایە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت لەبارەی ڕوداوەکەوە.


PM:03:15:26/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 25052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو