پۆلیسی سلێمانی: كه‌سێكمان ده‌ستگیركرد كه‌ بە فێڵ پارەی له‌ هاوڵاتیان سەندبوو


وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌ فێڵ پاره‌ی له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌و پێی وتوون دایان ده‌مه‌زرێنێت و دواتر پاره‌كه‌ی خواردوون.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان و پارەی لێوەرگرتوون كەگوایە دایان دەمەزرێنێت، زەوییان بۆ وەردەگرێت یاخود خانەنشینیان دەكات.

وتیشی: "لە ئێستادا تۆمەتبار (م، م،ع) دانیشتووی شاری سلێمانیە و بە فەرمانی داوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".

ئه‌وه‌شی باسكرد: "بۆیە لێرەوە داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەین كە بەو جۆرە كەسانە هەڵنەخەڵەتێن و لە كاتی بوونی هەر رووداوێكی وا دەستبەجێ‌ لایەنە پەیوەندیدارەكان و هێزەكانی پۆلیسی لێ‌ ئاگادار بكەنەوە".

هــ. ر


AM:11:42:26/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 6348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو