كاردانه‌وه‌كانی دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ جێهێشتنی سوریا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
وێستگه نیوزـ
بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا و ده‌ستبه‌رداربوون له شه‌ڕڤانانی كورد كه به درێژایی شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگ به پشتیوانیی ئه‌مریكا له‌دژی ئه‌و رێكخراوه قوربانییان دا، رای گشتیی جیهان و هاوڵاتیانی ئه‌مریكای له تره‌مپ توڕه كردوه و ده‌ڵێن تره‌مپ كوردی له سوریا به‌ته‌نیا جێهێشت.
هاوڵاتیان تویته‌كانی دۆناڵد تره‌مپیان قۆستوه‌ته‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیارەکەی ترەمپ كه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاتەکەی له سوریا له هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویده‌كاته‌وه.
له‌دوایین تویتدا، تره‌مپ نوسیویه‌تی: "سه‌رۆك ئه‌ردۆغان زۆربه توندی پێی راگه‌یاندم كه هه‌رپاشماوه‌یه‌كی داعش له سوریا مابێت، له‌ریشه ده‌ریده‌هێنێت...ئه‌ویش ئه‌و پیاوه‌یه كه ئه‌و كاره بكات، له‌وه‌ش زیاتر توركیا له‌وه‌دا راست ده‌كات كه ده‌ڵێت، ئه‌وان دراوسێی سوریان، سه‌ربازه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات."
له‌ژێر ئه‌و تویته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ده‌یان كه‌س به توانج و گاڵته‌جاڕییه‌وه جریوه‌یان بۆ تره‌مپ كردوه و وه‌ڵامی وته‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و زۆرێكیان وتویانه كه تره‌مپ باسی له‌وه نه‌كردوه ئه‌ردۆغان چی به‌سه‌ر هاوپه‌یمانه كورده‌كه‌ی تره‌مپ له سوریا ده‌هێنێت.
وه‌ڵامی خه‌ڵك بۆ تره‌مپ:
پیته‌ر سیمۆنس بۆ تره‌مپی نوسیووه: "ئینجا ئه‌ردۆغان كورد ریشه‌كێش ده‌كات و ئیتر كه‌س متمانه‌ی به ئه‌مریكا نامێنێت".
گریش مۆنگه‌ر: كاتێك ئه‌رۆدغان ده‌ڵێت داعش، مه‌به‌ستی كورد بووه. تۆش یه‌كسه‌ر باوه‌ڕت پێكرد.
ئه‌لێكس ئاگرانۆڤسكی: چۆن به توندی پێی وتی، قیژاندی به گوێتدا و گوێیه‌كانت له‌رینه‌وه؟
برایان كراسێنستن: تۆ هه‌موو متمانه‌یه‌كت به سه‌ركرده‌یه‌كی خۆسه‌پێنی وڵاتێكی دیكه كرد و به‌سه‌ر وه‌زیری به‌رگریی خۆتدا په‌سه‌ندت كرد.
جه‌یمس: ئایا له‌و ریشه‌كێشكردنه‌ی داعشدا، كوردیشی تێدا نییه، تورك باشوری خۆرئاوی ده‌وێت و روسیا باكوری خۆرهه‌ڵاتی و ئێرانیش ئه‌وانی تر، سوریا جگه‌له ناوێك له‌سه‌ر نه‌خشه، هیچی دیكه نییه.
گاری لۆنشاین: شوكر ئێستا كه‌سێك هه‌یه متمانه‌ی پێ بكه‌یت.
دێنیس مایكڵ: ئه‌و پیاوه بكوژه، ئه‌و فه‌رمانی كرد تانكه‌كان به‌سه‌ر لاشه‌ی خه‌ڵكی خۆیدا بڕوات، ئه‌ویش له داعش باشتر نییه.
كاسی له به‌رژه‌وه‌ندیی تره‌مپ نوسیویه‌تی: ئێمه پۆلیسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نین، ئێمه نامانه‌وێت له شه‌رێكی ئایینیی بێ كۆتای نێوان ئه‌وان تێوه‌بگلێین.
ریچارد مایز: بیرت چوو پێمان بڵێی چی به‌سه‌ر هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان دێت، بۆ پێمان ناڵێی؟
مۆدرن ده‌ك: كڕنوش بردن بۆ ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر حسابی هاوپه‌یمانه‌كانمان و گوێنه‌گرتن له ئامۆژگارییه‌كانی وه‌زیری به‌رگری، له كاری ئه‌مریكا ناچێت.
جۆنسن سكه‌ڵی: به‌ڕای تۆ ئه‌ردۆغان چی به‌رامبه‌ر ئه‌و كوردانه ده‌كات كه پشتیان به یارمه‌تییه‌كانی تۆ به‌ستبوو؟
چاڕلی : ئه‌ها، ئه‌ردۆغانه به‌هێزه‌كه وتی حه‌قت نه‌بێت بۆخۆی به‌جێ بهێڵه، ئه‌ی بۆ زووتر ئه‌مه‌ت پێ نه‌وتین؟ وادیاره ئه‌مه هه‌موو شتێكی چاره‌سه‌ر كرد! ئه‌مه وایكرد هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان جێبهێڵین و (دڵنیابین له‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن). ئه‌ی ناكرێت داوا له توركیا بكه‌یت پاره‌ی دیواره‌كه‌ی مه‌كسیكیش بدات؟
دیسیاك: به‌ڕاستی چاك فێربوویت چۆن پشت به دیكتاتۆر ببه‌ستیت.
وێس گرۆس: هه‌روه‌ها كوردیش ریشه‌كێش ده‌كه‌ن، تۆ دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانت فرۆشتین. چۆن ئیتر هاوپه‌یمانه‌كانی تره‌مان متمانه به‌تۆ بكه‌ن له كۆشكی سپی‌دا بیت؟ به‌دڵنیاییه‌وه نایكه‌ن, سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تۆ بوه‌ته نوكته و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان بوه‌ته شه‌رمه‌زاری.
جیۆ ستیڤ: راسته‌كه‌یت ئه‌وان نزیكترین، به‌ڵام نزیكتر له‌و كورد و كوردستانه‌ی كه له‌دژی داعش و سه‌دام هاوكارییان كردین، پرسیار له ئه‌ردۆغان بكه بۆچی هێزی له‌سه‌ر سنور كۆكردوه‌ته‌وه؟ زۆرخراپه كه نه‌توانی خزمه‌تی گوڵه‌ن بكه‌یت.
نوكید: ئه‌ی چ دڵنیاییه‌كت لێ وه‌رگرت كه كورد كۆمه‌ڵكوژ ناكات؟
وه‌ن ستیزن: سوپاس بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، یه‌كه‌م هێرشی توركیا بۆسه‌ر كورده‌كان ده‌بێت، هه‌مان ئه‌و كورده‌ی كه زۆرینه‌یان له‌دژی داعش شه‌ڕٍیان كرد و كه‌مینه مه‌سیحییه‌كانیان پاراست، ناتوانین متمانه به توركیا بكه‌ین.
ماریانی: توركیا داعشی پڕچه‌ك كرد و ئاسانكاریی بۆ كردن. كورد شكستی به داعش هێنا كه تورك رقی لێیانه.
كایند: پێشی وتی كه كورده هاوپه‌یمانه‌كانیشمان ریشه‌كێش ده‌كات. زۆر دڵره‌ق و كورتبینیت له‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانت ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زیاتر له داهاتودا ده‌خوڵقێنێت.
ته‌كساس هیڵ كه‌نتری: تۆ له خوێندا نقوم بویت، ئه‌وه‌تا به‌رپرسێكی سه‌ربازیی توركیا له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ی تۆ ده‌ڵێت: كورده‌كان له خه‌نده‌قه‌كانی خۆیاندا ده‌خه‌ینه ژێر گڵ" ئه‌وكاته‌ی تۆش له جه‌ژنی كریسمسدا ژه‌مه‌خواردنێكی گرانبه‌ها ده‌خۆیت، توركه‌كان پیلان بۆ سه‌ربڕینی به‌كۆمه‌ڵ داده‌ڕێژن.
رۆژی چوارشه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا بكشێنێته‌وه، دواتریش ساره ساندرز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ده‌ستمان كرد به كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه قۆناغێكی نوێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه نین بۆ كۆتاییهاتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكا دوای ئه‌نجامدانی دوایین پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌دژی داعش له سوریا، له خاكی ئه‌و وڵاته ده‌كشێته‌وه، پێشبینیش ده‌كرێت كشانه‌وه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 60 بۆ 100 رۆژ بخایه‌نێت.
له كۆتایی ساڵی 2017 جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه تیمه دیپلۆماسییه‌كانی سوریا هاوكاریی ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئیداره‌كردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ شه‌ڕٍی داعش و مه‌شق و راهێنانی هێزه ناوخۆییه‌كان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان ته‌رخان كراوه.
له مانگی ئابی 2014ه‌وه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشی له سوریا و عیراق به به‌شداریی زیاترله 40 ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌ب و وڵاتانی كه‌نداو پێكهێنا، ئه‌وه‌ش دوای روداوه‌كانی داگیركردنی موسڵ له عیراق.
بۆیه‌كه‌مجاریش ئه‌مریكا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2015 نزیكه‌ی 50 سه‌ربازی خۆی ره‌وانه‌ی خاكی سوریا كرد كه رۆڵیان ته‌نها راوێژكاری و رێنمایی كردن بوو به‌بێ به‌شداریكردن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا، له‌وكاته‌وه تا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته 2 هه‌زار و 200 سه‌رباز.
PM:06:52:24/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت