ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید: له‌ 47 خاڵی لیژنه‌ی یاسایی، حكومه‌تی به‌غدا ته‌نها یه‌ك خاڵی وه‌رگرتوه‌

‌ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق سێ سیناریۆی بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق پێشبینی كردوه‌ و ئاشكراشیكرد كه‌ لیژنه‌كه‌یان 47 خاڵی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردوه‌و ئه‌ویش ته‌نها یه‌ك خاڵی وه‌رگرتووه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاندوه‌: دوای ئەوەی پرۆژە یاسای بوجەی فیدراڵی لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ نەکرا حکومەت داوای کرد نەگەرێنرێتەوە بۆ حکومەت و لێژنەیەکی هاوبەش پێک بهێنن بۆ گۆڕانکاری لە پرۆژەیاساکەدا شایانی باسە لێژنەی دارایی دانیشتنی خۆی ساز کرد لەگەڵ لێژنەکەی حکومەت و 47 خاڵی ئاراستە کردن، بەڵام حکومەت تەنها 1 خاڵی لێ وەرگرتوە ئەویش زیاد\کردنی بڕی تەرخانکراوەکانی پاریزگاکانە لە 1 ترلیۆنەوە بۆ 2 ترلێۆن.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌و هه‌وڵوێسته‌ی حكومه‌ت لێژنەی دارایی نیگەران کردوە لەدانیشتنی ئەمڕۆی لیژنه‌كه‌شدا باسی لیوەکراو نامەیەک ئاراستەی وەزارەت کراو رازی نەبونی خۆی لە و گۆرانکاریانە نیشاندا.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق باسی له‌ گۆڕانكاری و سیناریۆكانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ كردوه‌ كه‌ به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1- نرخی نەوت وەک خۆی مایەوەوکە خەمڵینراوە بە 56 دۆلار لەکاتیکدا ئەمڕۆ نرخی برێنت بە 58 دۆلارە واتە عیراق له‌ئێستادا نەوت بە 7 دۆلار کەمتر لەو نرخە دەفرۆشێت واته‌ بە نزیکەی 51 دۆلار.

2-  نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی کە بانکی ناوەندی دایدەنیت بەنەگۆری مایەوەو هەر دۆلاریک بە 1182 دینار خەمڵێنراوە کە ئەمەش لێژنەی دارایی والێکرد داوای دانیشتنی لەگەڵ راوێژکارەکانی بانکی ناوه‌ندی کرد کە له‌ هۆکاری نەگۆرینی ئەم بابەتە بپرسێتەوە کە لێژنەی دارایی داوایکردوە نزیکەی 15-20 نمرە بگۆریت، هەروەها بانگهێشتی چەند پسپۆرێکی دراو کرا کە بەرچاورونی بە لیژنەی دارایی بدەن.
 
3- بڕی هەناردەی نەوت وەک خۆی مایەوە بە بڕی سێ ملیۆن 888 هەزار بەرمیل نەوت بێت، لە نێویاندا بڕی 250 هه‌زار بەرمیل نەوتی هەریم بیَت کە رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت.

4- هەندێک لە دەقەکانی پرۆژەیاساکە بگۆریت و دەقی نوێ لە شوێنیان دابنریَت بەتایبەتی هەندێك دەق کە پەیوەندییان بە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمەوە هه‌یه‌، لەوانە ماددەی 10/ یەکەم ، دووەم لقەکانی (ا،ب،ج) و دانانی برگەی 3 لە ماددەی 10 کە پەیوەندیی بە هەرێمەوە هەیە ئەو بڕگانەش ئەمانەی لای خوارەوەن:

ماددەی 10/ یەکەم پاکتاوکردنی شایستەکانی نیَوان حکومەتی هەریَم و حکومەتی فیدراڵ بۆ ساڵەکانی 2004 تا 2018 دوای وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی لەبەر ڕۆشنایی پشکی هەریَم لە خەرجیە راستەقینەکان، ماددەی 10/دووەم  أ- حکومەتی هەریم پابەندە بە هەناردەکردنی 250 هه‌زار بەرمیل، ب- تەرخانکردنی رێژەیەک لە تەرخانکراوەی هێزە پیادەکانی عیراق بۆ هێزی پیشمەرگە، ج- هەرکات هەریَم پابەند نەبوو بە پابەندیەکانیەوە ئەوا لە بودجەکەی دەبڕێت....برگەی 3 زیاد بکریت بۆ ماددەی 10.

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ باسی له‌ سیناریۆی یه‌كه‌می تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق كردوه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ سیانرۆكانی دووه‌م و سێیه‌م له‌ داهاتوودا بڵاوده‌كاته‌وه‌.

سیناریۆی یەکەم: 

بری داهات 105 ترلیۆن و 569 ملیار دینار

داهاتی نەوت 93 ترلیۆن و 741 ملیار دینار 

داهاتی تر 11 ترلیۆن و 828 ملیار دینار

خەرجیەکان: 133 ترلیۆن و 107 ملیار دینار

خەرجی بەکاربەر 100 ترلیۆن و 59 ملیۆن دینار

خەرجی وەبەرهێنان 33 ترلیۆن و 48 ملیۆن دینار کە بری 6 ترلیۆن و 115 ملیاری قەرز بکرێت
کورتهَنان 27 ترلیۆن و 538  ملیار دینار

پشکی کورد دەبێت بە 9 ترلیۆن و 783 ملیار دینار بێت کە بە 12.67%  حساب کراوە.


PM:07:41:19/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت