ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا
وێستگه نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ده‌ستی كردووه به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه قۆناغێكی نوێی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، ساره ساندرز وته‌بێژی كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ده‌ستمان كرد به گێڕانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه قۆناغێكی نوێی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه".
وته‌بێژی كۆشكی سپی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه نین بۆ كۆتاییهاتنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داعش هێزێكی گه‌وره و مه‌ترسیدار بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی سڕییه‌وه".
ساندرز ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بۆ پارێزگاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی پێویستدا دووپات كرده‌وه.
راشیگه‌یاند كه "به‌رده‌وام ده‌بین له رێگریكردن له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان تا زه‌وی و داهات و پشتیوانی و هه‌ر هۆكارێكی تریان ده‌ست نه‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كانمان نه‌به‌زێنن".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی كۆشكی سپی دوای ئه‌وه هات كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتێكی پێشووتردا رایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان توانی داعش له سوریا شكست پێبێت و هه‌رئه‌و ئامانجه‌ش تاكه هۆكاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بووه له سوریا.
له هاوینی 2014ه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كات كه زیاتر له 60 وڵات تیایدا ئه‌ندامن.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به هاوكاری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" زۆرینه‌ی پێكده‌هێنن ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر خاكی سوریا له دژی داعش ئه‌نجام ده‌دات.
نزیكه‌ی 2000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا هه‌ن كه مه‌شق به هێزه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكه‌ن و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، له ماوه‌كانی دواییدا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێناوه و له كۆنترۆڵكردنی دواشاری ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات نزیك بوونه‌ته‌وه.
PM:07:17:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت