تره‌مپ: تاكه هۆكاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له سوریا شكستهێنان بوو به داعش
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه تاكه هۆكار بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سوریا، شكسهێنان به رێكخراوی داعش بوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا، لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌و هه‌واڵانه‌ش پشڕاست ده‌كاته‌وه كه باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له سوریا ده‌كه‌ن.
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی: "شكستمان به داعش له سوریا هێنا، ئه‌وه‌ش تاكه هۆكاری بونی ئه‌مریكا بوو له سوریا له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌مدا."
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز و تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویانكرده‌وه كه واشنتن بڕیاری داوه هێزه‌كانی له سوریا بكێشێته‌وه، ئه‌مه‌ش كۆتایی به ئه‌گه‌ره‌كانی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته له سوریا ده‌هێنێت.
رۆژنامه‌ی "The Wall Street Journal"ی ئه‌مریكی له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه واشنتۆن ئاماده‌كاری بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له سوریا ده‌كات.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه "له گۆڕانكارییه‌كی كتوپڕدا، به‌وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا".
ئاژانسی رۆیته‌رزیش له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، واشنتۆن تاوتوێی كشانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی له سوریا ده‌كات".
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست كرایه‌وه ئه‌وا كۆتایی به هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌هێنێت، كه له ماوه‌كانی رابردوودا جیم ماتیس وه‌زیری به‌رگری و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا به‌رده‌وام باسیان ده‌كرد".
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش به تۆڕی "CNN"ی وت: "پلانه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی خێرا و ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه دراوه، كه چه‌ندین جار خواستی خۆی بۆ كشانه‌وه له سوریا ده‌ربڕیوه.
تۆڕی "CNN" ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نزیكه‌ی 2000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له سوریا هه‌ن كه مه‌شق به هێزه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكه‌ن و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، له ماوه‌كانی دواییدا چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهێناوه و له كۆنترۆڵكردنی دواشاری ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات نزیك بوونه‌ته‌وه.
PM:06:34:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت