باپیری ئه‌و سێ منداڵه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ سووتان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
وێستگه نیوز –
باپیری ئه‌و سێ منداڵه‌ی له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی چه‌مچه‌ماڵدا گیانیان له‌ده‌ستدا رایگه‌یاند كه زاواكه‌ی به‌نزینی كردووه به كچه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی و به‌وهۆیه‌وه سووتاون، داواكاریشه په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كان مافی بۆ وه‌ربگرنه‌وه.
شه‌وی 16ی ئه‌م مانگه ئاگر له ماڵێك له گه‌ڕه‌كی ئاسووده‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه دایكێك و سێ منداڵه‌كه‌ی سوتان و منداڵه‌كان گیانیان له ده‌ست دا.
چه‌ند سه‌عاتێك دوای رووداوه‌كه، پۆلیسی چەمچەماڵ باوکی منداڵەکانی دەستگیرکرد و رایگەیاند كه لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە و گیانلەدەستدانی منداڵەکان و سووتانی دایکیان دەکات.
دوای رووداوه‌كه‌ش، قادر نوری شەریف، کە دەکاتە باپیری سێ منداڵەکە نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كرد و دەڵێت: "وەرن بە دەنگ هاوارمانەوە و بەرگری لە مافی کچەکەم بکەن".
قادر نوری لە نامەکەدا نووسیویه‌تی: "راستی رووداوەکە بەمجۆرەیە: دیار مەجید هاوسەری کچەکەم (سێوە قادر) و باوکی هەر سێ منداڵ (دارین، لارین و دەروون) لە ماڵەکەی خۆی هەستاوە بە بەنزین پیاکردنی کچەکەم و هەر سێ منداڵەکەی و دوای ئاگرتێبەردانیان دەرگای لەسەر داخستوون و خۆی هەڵاتووە".
قادر ده‌ڵێت: "بەداخێكی زۆره‌وه هەر سێ منداڵەکە بەتەواوی سووتاون و گیانیانلەدەستداوە، کچەکەشم سه‌دا 85 بۆ سه‌دا 92ی جەستەی سووتاوە و لە ئانوساتی گیان لەدەستدانیەتی".
ئه‌و باوكه ده‌ڵێت: "داواتان لێده‌كه‌م لێپرسینه‌وه له‌م تاوانكاره كردار داعشه بكه‌ن و هه‌رچی زووه تاوانكار بكه‌ن به په‌ند بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی".
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
PM:06:32:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت