خێزانێكی كورد ئه‌م یانسیبه‌یان بۆ ده‌رچوو
وێستگه نیوز –
خێزانێكی كوردی نیشته‌جێی وڵاتی كه‌نه‌دا به یانسیبێك بوون به ملیۆنێر و نزیكه‌ی 8 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییان بۆ ده‌رچوو.
له ماوه‌كانی رابردوودا تۆفیق سندی و كوردستانی هاوسه‌ری كه له شاری كیچنه‌ری كه‌نه‌دا ده‌ژین و كاری نانه‌وایی ده‌كه‌ن، بیتاقه‌یه‌كی یانسیبیان كڕی.
رۆژی سێشه‌ممه له كاتی راكێشانی یانسیبه‌كه‌دا به‌بۆنه‌ی سه‌ركی ساڵی زاینییه‌وه، خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌و خێزانه كورده ده‌رچوو كه بڕی حه‌وت ملیۆن و 935 هه‌زار و 986 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
تۆفیق سندی به‌پێگه‌ی گلۆباڵ نیوزی كه‌نه‌دی وت: "له‌و كارته‌وه خه‌ڵاته‌كه‌مان بۆ ده‌رچووه خه‌و نه‌چووه‌ته چاومان و هه‌ستمان به خۆشییه‌كی زۆر كرد".
ئه‌و دوو هاوسه‌ره كورده پلانیان داناوه كه به‌و پاره‌یه‌ی بۆیان ده‌رچووه، ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكومه‌ت بده‌نه‌وه كه له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه و له‌گه‌ڵ شه‌ش منداڵه‌كه‌شیاندا سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و ئۆتۆمبێلێكی نوێش بكڕن.
لای خۆیه‌وه كوردستان وتی: "خه‌ڵاته‌كه، دیارییه‌كی گه‌وره‌یه له بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زاینی‌دا".
وتیشی: "ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان نه‌كردووه، بۆیه سه‌ردانكردنی كوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ش منداڵه‌كه‌ماندا به‌شێك ده‌بێت له به‌رنامه‌كانمان".
PM:04:40:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 14464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت