سیاسییه‌كی كورد پشتیوانی خۆی بۆ هێرشی توركیا بۆسه‌ر یه‌په‌گه راگه‌یاند
وێستگه نیوز -
عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ سه‌رۆكی رابیته‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردی سوریا، رایگه‌یاند كه دڵخۆشه به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له سوریا ده‌ربكات و پشتیوانیشی ده‌كات.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا له زاری عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ سه‌رۆكی رابیته‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردی سوریا، بڵاویكرده‌وه كه "هه‌ر كه‌سێك رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه له سوریا ده‌ربكات یان بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه بدات، ئه‌وا ئێمه پشتیوانی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌كه‌ین. دڵخۆشین به‌و جۆره ده‌ستوه‌ردانانه".
عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "له سوریا یه‌په‌گه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌وان ناكات"، وتی: "له قه‌ندیله‌وه هاتوون بۆ وڵاته‌كمان، به‌رپرسه‌كانیشیان ده‌ناسین، ده‌زانین كێن. به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له سوریا نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه بكه‌ن. یه‌په‌گه كه له سوریا چه‌ك ده‌داته ده‌ستی منداڵه بچووكه‌كان و شه‌ڕیان پێده‌كات، ناكرێت نوێنه‌ری ئێمه‌بن".
ته‌مۆ باسی له‌وه كرد كه "ئه‌مریكا پشتیوانی له یه‌په‌گه كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش".
وتیشی: " ئێمه یه‌په‌گه‌ش به رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌بینین. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوێكی تیرۆریستیی دژبه رێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكه نابێت. داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین یه‌په‌گه له‌وێ ده‌ربكات، بۆ كوێی ده‌نێرێت با بینێرێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین جار به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاندووه كه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل زۆرینه‌ی پێكده‌هێنن، له سوریا.
PM:03:47:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 15332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت