فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ركرا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت و پرۆژه‌ی وه‌همی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت ده‌رده‌كرێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، راكان جبوری له به‌غدایه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌زاهه‌ی كه‌ركوك بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت هاتونه‌ته ناو بینای پارێزگا.
وتیشی: "پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له به‌غدایه و له ده‌وام نه‌بووه".
راشیگه‌یاند، راكان جبوری چه‌ندین پڕۆژه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئیحاله‌ی جێبه‌جێكردن كردوه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئه‌وه‌شی وت: "جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌یسی دیكه‌ی تایبه‌ت به هه‌ده‌ردانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت و گه‌نده‌ڵی دارایی له‌سه‌ر ساغ بوه‌ته‌وه".
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رو كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، هاوكات له‌كارلادانی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پارێزگاری كه‌ركوك، راكان جبووری، كه‌له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و جێگری پارێزگاری كه‌ركوكه ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگار به‌كار ده‌هێنێت.
PM:02:44:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 20632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت