باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمیای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، راگه‌یاند كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ورو ته‌م ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 13، سلێمانی 11، دهۆك 13، كه‌ركوك 14 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارانبارین له ناوچه جیاوازه‌كان، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان بارانبارین زیاتر ده‌بێت و و باران ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنووریەكان به‌فر دەبارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
راشیگه‌یاند: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له سبه‌ینێ هه‌ولێر 10، سلێمانی 8، دهۆك 9، كه‌ركوك 11 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
AM:10:58:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 22868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت