وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ مه‌كگۆرك: پێویسته‌ ئه‌مریكا رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش نه‌دات

‌محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و برێت مه‌كگۆرك

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێردراوی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش رایگه‌یاند: پێویسته‌ واشنتن رێگه‌ نه‌دا جارێكی دیكه‌ داعش بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌.

نوسینگه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی له‌ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، برێت مه‌كگۆرك، نێردراوی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، سه‌ردانی وه‌زیره‌ نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقیان كردوه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، له‌ دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی نێوان به‌غدا و واشنتن و هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش له‌ ناوچه‌كانی خۆرئاوای عیراق و سنوری سوریا تاوتوێ كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق داوای له‌ مه‌كگۆرك كردوه‌ ئه‌مریكا هاوكار بێت له‌ به‌گه‌ڕخستنی وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌ وێرانه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و جارێكی دیكه‌ واشنتن رێگه‌ نه‌دات ئه‌و رێكخراوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌.


PM:11:04:18/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت