به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌ك "به‌هه‌ڵه" خوشكێكی خۆی كوشت
بەڕێوەبەری ناحیەکە وتویەتی بە هەڵە خوشکەکەی کوشتووە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەرگەڕان خۆی رادەستی پۆلیسی هەولێر کرد، ئەوەش دوای ئەوەی "بەهەڵە" فیشەکی لەدەست دەرچووە و خوشکەکەی کوشتووە.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەرگەڕان ئێوارەی ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرد".
وتیشی: "باسلەوە دەکرێت خوشکەکەی خۆی بەهەڵە کوشتووە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
PM:11:01:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 18472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت