په‌رله‌مانتارێكی پارتی چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وان له‌سه‌ر كاندیدێك رێكنه‌كه‌وتوون بۆ پۆسته‌كه، هه‌روه‌ك باس له دوو جێگریش ده‌كات بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته سه‌ر گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان بكرێت كابینه‌ی نوێ زووتر پێكده‌هێنرێت.
له باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتی: "سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ یه‌كێتی یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی له‌ناو خۆیدا له‌سه‌ر كاندیدێك رێك نه‌كه‌وتوون، هه‌ركات له‌سه‌ر كاندیدێك خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ساز ده‌كرێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت".
له باره‌ی ژماره‌ی جێگره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، رێبوار وتی: "سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوو جێگری ده‌بێت، یه‌كه‌میان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و دووه‌میش بۆ پێكهاته‌كانی هه‌رێم ده‌بێت كه روون نییه هێشتا بۆ مه‌سیحیه‌كانه یان توركمان".
ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە دوو مانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراوە و پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردوە، بەڵام دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردراوە.
PM:10:17:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت