تره‌مپ هێرشێكی نوێ ده‌كاته‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه هێرشیكرده‌وه‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به دژایه‌تیكردنی لایه‌نگره‌كانی تۆمه‌تباری كردن.
له جریوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كردویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا هه‌ریه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك و تویته‌ر و تۆڕی گوگڵ و ئه‌لفابێت-ی تۆمه‌تبار كردوه كه له‌به‌ره‌ی دژایه‌تیكردنی لایه‌نگره‌كانین.
تره‌مپ ئه‌و تۆڕانه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركردوه كه لایه‌نگری بۆ دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن و نوسیویه‌تی: "ئه‌و تۆڕانه به‌جۆرێك له پشتی دیمكوراته‌كانن كه مایه‌ی پێكه‌نینه، له‌راستیشدا تویته‌ر ئاسته‌نگی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه هه‌ژماری دۆناڵد تره‌مپ".
تره‌مپ ده‌ڵێت كه تویته‌ر ناوێكی زۆریان سڕیوه‌ته‌وه و ئاستی ده‌ستپێگه‌یشتنی هه‌وادارانی بۆ ته‌ماشاكردنی هه‌ژماره‌كه‌ی به راده‌یه‌كی زۆر خاوكراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان كردوه و دانیشی پێدا نانێن.
PM:09:48:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت