نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ئازادكردنی فه‌رمانده سەربازیە ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی یه‌كێتی
غانم سه‌باح نادر
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
يه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕه‌سمی داوای له كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كردوه، به‌رپرسی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له سنووری قه‌زای مه‌خمور ئازاد بكات كه دوێنێ ده‌ستیگركرا، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، به‌م نزیكانه ئازاد ده‌كرێت.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خوری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوێنێ غانم سه‌باح نادر، لێپرسراوی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری ناحیه‌كانی گوێر، قه‌راج، دیبەگه و قه‌زای مه‌خمور له بازگه‌ی بازاڕگه له‌سه‌ر رێگەی هه‌ولێر-مه‌خمور ده‌ستگیركراوه و تائێستا ئازاد نه‌كراوه".
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌كانیان، گه‌ڵاڵی وتی: "هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی دیارنییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كراوه ئیشێكی زۆر خراپه ئه‌و كارانه‌یه كه هه‌موو جارێك ئه‌و پاشاگه‌ردانییەی دروستكردووه، كه‌سێك ده‌ستگیرده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی دیاری بكرێت و به‌ڵگه‌یه‌ك نیشان بده‌ن، له‌كاتێكدا له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه ده‌ستگیری بكه‌ن".
روونیشیكرده‌وه: چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێر بووه، ئه‌گه‌ر خه‌تایه‌كی هه‌بووه بۆ ئه‌و كات ده‌ستگیر نه‌كراوه، بۆیه ده‌بێت چاره‌نووسی یه‌كلایی بكرێته‌وه و به زوویی ئازاد بكرێت.
روونیشیكرده‌وه: له سه‌ر ئاستی باڵا و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتیش به فه‌رمی داوای ئازادكردنی كراوه، هه‌روه‌ك داواش له كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كراوه به‌رپرسه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئازاد بكات.
ناوبراو راشیگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا به‌رپرسه‌كه‌یان ئازاد ده‌كرێت.
دوێنێ دووشه‌ممه 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، غانم سه‌باح نادر، لێپرسراوی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری ناحیه‌كانی گوێر، قه‌راج، دیبەگه و قه‌زای مه‌خمور له بازگه‌ی بازاڕگه له‌سه‌ر رێگەی هه‌ولێر-مه‌خمور له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركرا.
PM:08:13:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت