هۆنراوه‌یه‌ك بۆ كچه‌كه‌ی "چه‌ینج كه‌له‌ر"
وێستگه نیوزـ
ماوه‌یه‌كه چاوپێكه‌وتنی یه‌كێك له كاندیدانی شاجوانی 2018 كوردستان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێده‌كرێت و هه‌ریه‌كه و به جۆرێك توانج له وته‌كانی یه‌كێك له‌و كاندیدانه به‌ناوی (میریان) ده‌ده‌ن كه شایه‌نی بڵاوكردنه‌وه نین، بۆپشتیوانیش له‌و خانمه كاندیده، باست حه‌مه غه‌ریب-ی شاعیر هۆنراوه‌یه‌كی به‌ناوی "ئه‌له‌رم" بۆ پشتیوانی له‌و خانمه نوسیوه و سوێندی به جوانییه‌كه‌ی خواردووه و پێی ده‌ڵێت: "سوێند به جوانییت، هەر دوو وشەکەی تۆ ڕاسته!"
میریان له چاوپێكه‌وته‌كه‌دا باسی له‌و گۆڕانكارییانه كردبوو كه له ستایڵی خۆیدا كردویه‌تی ده‌ڵێت: "به‌س ته‌نیا قژم ئه‌ویش تۆزێك چه‌ینج كه‌له‌ریان كرد"، پێشكه‌شكاره‌كه ئه‌و وه‌ڵامه ده‌كاته گاڵته و چه‌ند جارێك پێی دووباره ده‌كاته‌وه تا ئه‌ویش ده‌ڵێت ره‌نگی قژی گۆڕیووه، تانه و توانج و گاڵته‌كردنه‌كه‌ش لێره‌وه ده‌ستیپێكرد و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نی.
پاشان میریان وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه ده‌داته‌وه كه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌ویش ده‌ڵێت به "ئه‌له‌رم"، پێشكه‌شكار دووباره ده‌یكاته‌وه به گاڵته و وشه‌كه‌ی پێ دوباره ده‌كاته‌وه تا ئه‌ویش تێی ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: "به سه‌عاتی مۆبایله‌كه‌م".
میریان له وه‌ڵامه‌كه‌یدا هه‌ردوو گوزارشته‌كه‌ی "چه‌ینج كه‌له‌ر" و "ئه‌له‌رم"ی به راستی و له جێگه‌ی خۆیدا وتوه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی به زمانی كوردی بیڵێت، به زمانی ئینگیلیزی گوزارشتی كردوه، بۆیه باست حه‌مه غه‌ریب له هۆنراوه‌كه‌یدا "هەر بەڕاستی، (چێنج کەلەر) تەواو و ڕاستە"، سه‌باره‌ت به وشه‌ی "ئه‌له‌رم"یش بۆی نوسیووه "بەڵکو ئەمجارە کەللەمان بە(ئەلەرم)ی مۆبایلەکەی دەستی تۆ بە هۆش بێ و بزرنگێتەوە!
بڕیاره كاتژمێر 8ی شەوی 20ی كانونی یه‌كه‌می 2018، ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018 له شاری هه‌ولێر بەڕێوەبچێت كه تیایدا 14 كچی كورد بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و نازناوه كاندیدن كه یه‌كێك له‌وانه میریاز-ه.
تائێستا سێ جار هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بەڕێوەچووە و ژمارەیەکی زۆر کچی کورد لە چوار پارچەی کوردستانەوە بەشداریان تێدا کردووە.
هۆنراوەکەی باست حەمە غەریب بۆ میریان
ئەلەرم!
(بۆ ئەو خانمەی کە هەموو کورد، ئەو هەموو چەوتییەی ژیانیان لە بیرکردووە و تانەی لێئەدەن!)
هەر بەڕاستی ،
(چێنج کەلەر) تەواو و ڕاستە،
ئەگینا وا هەموو ڕۆژێ،
کورد وەک حەربا ڕەنگ ئەگۆڕن،
بە تایبەت سەرکردەکان و
هیج کەسیش لۆمەیان ناکات!
دەیان ساڵە ئەم مێژووه
زەنگی ئاگایی لێئەدا و
کورد خەبەری نابێتەوە
چارەنووسی وا بە دەستی
هەرزە و نەزان و شێتەوە
بەڵکو ئەمجارە کەللەمان
بە(ئەلەرم)ی
مۆبایلەکەی دەستی تۆ
بە هۆش بێ و بزرنگێتەوە!
شیرینەکەم گوێ مەدەرێ
هەموو میللەت،
لەجێی باسی ماف و هەقی
وا سەرگەرمی قسە و باستە
سوێند به جوانییت،
هەر دوو وشەکەی تۆ ڕاسته!
PM:08:01:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 82972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت