سكرتێری كه‌مئه‌ندامان: ده‌چینه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر
کەمئەندامان داوای باشکردنی بژێوی ژیانیان دەکەن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان، كه‌مئه‌ندامان خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و ده‌چنه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
سامان حسێن، سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یان بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانیان ناره‌زاییه‌كانیان ده‌به‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
سامان حسێن وتیشی: "دوێنێ دووشه‌ممه به‌هۆی راگرتنی مووچه‌ی به‌شێك له كه‌مئه‌ندامان، له‌به‌رده‌م بانكی تووی مه‌لیك له شاری سلێمانی خۆیشاندانمان ئه‌نجامدا، به‌ڵام وه‌ك پێویست وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌ڵام نه‌درێینه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ره‌و پارێزگای هه‌ولێر به‌رێده‌كه‌وین و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم داواكاریه‌كانمان ده‌خه‌نه‌روو".
ئه‌وه‌شی وت،" داواكاریه‌كانمان خۆی له دوو خاڵ ده‌بینێته‌وه خاڵی یه‌كه‌م ئه‌و راگرتنه‌ی كه له‌سه‌ر مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان هه‌یه هه‌ڵبگیرێت، خاڵی دووه‌م بریتیه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ورێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌ی كه دیاری كراوه بۆ كه‌مئه‌ندامان".
PM:07:49:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت