زانیاری له باره‌ی ئه‌و كچه بخوێنه‌ره‌وه كه ئه‌مڕۆ به رووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ستدا
کەنار تاڵیب کچە خوێندکارەکە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌و كچه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ماجدی مۆڵ له سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیدا و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا، خوێندكاری زانكۆیه‌و خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانه.
كاروان محه‌مه‌د سدیق، وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كاتژمێر یه‌ك و 30 خوله‌كی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 18ی کانوونی یەکەمی 2018، لەبەردەم ماجدی مۆڵ لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێل لە ئافرەتێكی داوە، سەرەتا ئافرەتەكە بریندار بووە و پاشان لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و بە بڕیاری دادوەریش شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە راگیراوە.
بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز ئەو ئافرەتە خوێندكاری زانكۆی سلێمانییە بەناوی کەنار تاڵیب و خەڵكی شارۆچكەی دەربەندیخانە.
PM:07:03:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 105236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت