نێچیرڤان بارزانی: ئه‌ڵمانیا له‌ چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا پشتیوان بووه‌

‌نێچیرڤان بارزانی و هایکۆ ماس

وێستگه‌ نیوزـ

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوه‌وه‌ و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێم گرنگیی خۆی هه‌یه‌ و ئه‌ڵمانیاش پشتیوان بووه‌ له‌ چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
 
وتیشی: ئەڵمانیا پشتیوانمان بووە لە شەری داعش و پشتیوانیشی لە کوردانی ئێزدی کردوە، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش دۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستانمان تاوتوێ كرد و له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانمان په‌ره‌پێ ده‌ده‌ین.

هه‌رله‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیموكراسی و گرنگن و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بن بۆ سه‌قامیگركردنی دۆخی ناوچه‌كه‌، راشیگه‌یاند كه‌ كێشه‌كان به‌ کاری هاوبەش چاره‌سه‌ر ده‌بن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بە پرسی ئاوارەکان کرد و رایگەیاند، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان پێویستی بە سەقامگیری هەیە، بۆ ئەو پرسەش ئەڵمانیا هاوکار و پشتیوان دەبێت.



PM:06:45:18/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو