وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد

‌گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ هەولێر

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی كانونی یه‌كه‌می 2018، هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە شاری هەولێر و لەلایەن کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کورستان کۆببێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەرلین بکرێت، بەتایبەت بۆ مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە پەیکەربەندی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هه‌رێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا".

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، 17ی كانوینی یه‌كه‌می 2018، ستیف بلۆک، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و ئەمڕۆش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم کۆبووەوە.


PM:05:52:18/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت