ئاگرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ گه‌ڕه‌كی موفتی له‌ شاری هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌ی وێست ئای تایبه‌ت به‌ چاو ئاگری گرت و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئاگره‌كه‌ له‌ نهۆمی چواره‌می نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌ كه‌ شوێنی پشودانی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌ به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ بووه‌ و بەهۆی مەترسی ئاگرەکەشه‌وە نەخۆشەکان لە نهۆمی یەک و دووەوە هێنرانە دەرەوە دواتر ئاگره‌كه‌ به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی، كۆنتڕۆڵ كراوه‌. 

نەخۆشخانەی وێست ئای نەخۆشخانەیەکی تورکییە و تایبەتە بە نەخۆشییەکانی چاو و لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

لەمساڵدا ئەمە چەندەمین رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە شاری هەولێر، لە ماوەی رابردووشدا ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 200 دوکان سوتان.


PM:05:22:18/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو