به‌ڤیدیۆ... كۆگایه‌كی چه‌كی داعش كه‌وته ده‌ست شه‌ڕڤانان
وێستگه نیوز -
له ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به شاری دێره‌لزوری سوریا، كه دوایین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه، پێكدادانی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وامه و كۆگایه‌كی چه‌ك كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره، له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تیرۆردا بۆ رزگاركردنی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌لزور له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا، له شارۆچكه‌ی هه‌جین ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگایه‌كی چه‌كی داعش-دا گرت.
له كۆگاكه‌دا ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ده‌یان تۆپی هاوه‌ن، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان و پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له به‌ره‌ی هه‌جین به‌رده‌وامه.
PM:11:57:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت