سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز –
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه و به‌گوێره‌ی كارناكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له یه‌كێك له بڕگه‌كاندا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌درێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌ن بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌یری ئه‌و تانانه ده‌كرێت كه سه‌باره‌ت به ڕاستی ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران پێشكه‌ش كراون.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌درێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاندووه كه له بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌درێت.
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌مه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنێكی تایبه‌تدا متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و له‌و كاته‌وه تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، ناوخۆ، پلاندانان، خوێندنی باڵا، داد، رۆشنبیری، كۆچ و كۆچبه‌ران و به‌رگری یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌نده رۆژی 3ی ئه‌م مانگه ناوی هه‌شت كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه گه‌یشته په‌رله‌مان و بڕیار بوو له دانیشتنێكدا په‌رله‌مان متمانه‌یان پێبدات، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی شیعه‌كان له‌سه‌ر فالح فه‌یاز كاندید بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دانیشتنه‌كه جارێكی تر دواخرا و تا ئێستا ئه‌و پرسه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
PM:11:22:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت