له ئه‌گه‌ری هێرشه‌كه‌ی توركیا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌كی زیاتر ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات
وێستگه نیوز –
چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوری رایانگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای توركیا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕێكی زۆر كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و لۆجیستی و سووته‌مه‌نی ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له باكووری سوریا كردووه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی "متمانه‌پێكراو"ه‌وه، رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چه‌سپاندنی بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی، نزیكه‌ی 150 بارهه‌ڵگر كه سووته‌مه‌نی فڕۆكه و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و لۆجیستی و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی كه به‌شێكیان "هه‌مه‌ر"ن گه‌یشتنه بنكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات.
روانگه‌ی سوری رایگه‌یاند كه له 30ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو كاروانێكی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چووه باكووری سوریا كه له 75 بارهه‌ڵگر پێكهاتووه و زۆربه‌یان ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی بوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاتنی ئه‌و كاروانه بۆ رۆژئاوای فوڕات هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێی ئه‌مریكی له ریفی باكووری ره‌قه له ناوچه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی سلوك و شاری گرێ سپی كه سێیه‌م بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه له ماوه‌ی 17 رۆژدا دابمه‌زرێنێت.
چه‌ند رۆژێك له‌وه‌وبه‌ریش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له كه‌رتی رۆژهه‌ڵات له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات و به دیاریكراوی له ناوچه‌كانی ته‌ل روكبه و ئه‌لجیب له نزیك گرێ سپی دروستكرد.
به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كییه‌تی له سوریا و ئامانجی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی توركیایه، گه‌یشته 21 بنكه‌ی سه‌ربازی.
له مانگی رابردوودا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ی كۆمه‌ككردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له رۆژهه‌ڵات و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای فوڕاتی سوریا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر درێژكرده‌وه له‌ڕێی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له دژی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ده‌ستپێده‌كه‌ن.
رۆژی دواتر شۆن رۆبێرتسۆن، وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هەر هێرشێکی سەربازی تاکلایەنە بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت، بەتایبەت کە هێزی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا هەیە، زۆر جێگەی نیگەرانییە، هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە بە قبوڵنەکراو دەزانین".
وتەبێژی پنتاگۆن وتی: "هاوئاهەنگی و راوێژ لە نێوان ئەمریکا و تورکیا تەنیا رێگەیە بۆ تاووتوێکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا، ئێمە پابەندین بە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیا. بەم دواییانەش شاندی باڵای ئێمە لەبارەی سوریا لەگەڵ هاوتا تورکەکانیان کۆبوونەتەوە، بەتایبەت بۆ زیادکردنی هاوئاهەنگی و هاوکاری و راوێژی نێوان هەردوو وڵات".
سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لەگەڵ یەپەگە هاوئاهەنگی لە شەڕی دژی داعش دەکات، ئەوەش تورکیای نیگەران کردووە، چونکە یەپەگە بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت و داوادەکات لە ناوچە سنوورییەکان بکشێتەوە.
دوای عەفرین، تورکیا سورە لەسەر ئەوەی یەپەگە لە شاری منبج-یش دەربکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەمریکا نەخشەڕێگەیەکیان پەسه‌ندکردووە بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوی جێبەجێنەکراوە.
PM:09:07:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت