وێستگه نیوز دۆكۆمێنتی هاوسه‌رگیری كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی شاعیر بڵاوده‌كاته‌وه
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو، ژیانی هاوسه‌ری كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی خانمه شاعیری كورد، زۆرترین قسه و له‌باره‌وه كرا، به‌ڵام به‌پێی دۆكۆمێنتێك كه له‌رێگه‌ی دادگای سلێمانییه‌وه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، زۆرینه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌رباره‌ی ناوبراو ده‌كرێت گوایه هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پیاوێك كردووه كه له‌هاوسه‌ری پێشووی جیانه‌بۆته‌وه ناڕاست ده‌رده‌چن.
ماوه‌ی 10 ساڵه ژیانی هاوسه‌ری خانمه شاعیری كورد، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، زۆترین ره‌خنه‌ی لێ‌گیراو زۆرترین قسه‌و باسی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌م شاعیره‌و هه‌م به‌رگریكه‌ری مافی ئافره‌ت"نابێت ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ئه‌نجام بدات كه له‌ژیانی هاوسه‌ری تردایه‌و ژنی تری هه‌یه".
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی شاعیر، له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2008 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ عه‌بدولودود عه‌بدولره‌حیم پێكه‌وه‌نا، ئه‌وكات زۆرترین ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌كرا.
لە دوای ئەوەی لە كۆتایی مانگی پێشوودا. كۆمەڵەی سۆفیا كۆڕێكی شیعریی بۆ كەژاڵ ئەحمەد ڕێكخست، ئه‌مه‌ش دوای ١٠ ساڵ دوركه‌وتنه‌وه‌ی بەھۆی ژیانیی تایبەتی خۆیەوە.
دووبارە دەركەوتنەوەی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ژمارەیەك خەڵك و چالاكیی بواری مەدەنی و ژنان. لە تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا هێنایه‌وه قسه‌و ڕەخنەی توندیان لەكەژاڵ ئەحمەد گرت و بەوە تۆمەتبارییان كرد كە ١٠ ساڵ پێش ئێستا بەھۆیی (فرە ژنی) ەوە زەرەیی گەورەیی لە پرسی ژنان داوە و گومانی خستۆتە سەر خەباتیی درێژی مەدەنی ژنان.
وێستگە بۆ ساغ كردنەوەی ڕاستی و دروستی ئەم تۆمەتانە. لە ھەفتەی ڕابردووە وە دەستی كرد به‌دواداچوونێك ڕۆژنامەنووسی بۆ دەستكەوتنی گرێبەستی ھاوسەرگیری كەژاڵ ئەحمەد لە دادگایی باری كەسی سلێمانی.
دەرئەنجام دوایی دەستەكەوتنی كۆپییەكی تەسدیقكراو لە گرێبەستەكە كە لە ٢٢ ئابی ٢٠٠٨ تۆماركراوە. دەركەوت كە كەژاڵ ئەحمەد وەك كچێك ھاوسەرگیریی كردووە و ھاوسەركەشی لەو كاتەی كە گرێبەستەكەی تێدا ئەنجامدراوە ھاوسەری نەبووە و لە ھاوسەری پێشووی جیابۆتەوە.
ھەر وەك لە دۆكیومێنتەكەدا ئاماژەیی پێدراوە. باریی خێزانیی ھاوسەرەكەی كەژاڵ ئەحمەد لەو كاتەدا بریتی بووە لە كەسێك كە «ژنی تەڵاقداوە» ئەمەش ھەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكاتەوە كە كەژاڵ ئەحمەد لە ڕابردوودا شووی بە پیاوێكی خێزاندار (سەر بە ھەوێ) كردبێت.
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د ئێستا له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه‌و له‌شاری سلێمانی ده‌ژی.
PM:05:33:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 40636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت