دادگای کارگێڕی عێراق بڕیارێکی حەیدەر عەبادی هەڵوەشاندەوە

‌حەیدەر عەبادی

وێستگە نیوز-

دادگای کارگێڕی عێراق بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەڵوەشاندەوە کە تێیدا فالح فەیازی لە چەنک پۆستێک دورخستبوەوە.


نوسینگەی راگەیاندنی فالح فەیاز ڕاوێژکاری پێشووی ئەنجومەنی ناسایشی نیشتیمانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "دادگای کارگێڕی عێراق ئەو بڕیارەی حەیدەر عەبادی هەڵوەشاندەوە کە فالح فەیازی لە چەند پۆستێک دورخستبوەوە".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە "بەو بڕیارەی عەبادی کە ئەمڕۆ دادگا هەڵیوەشاندوەتەوە فالح فەیاز لە هەرسێ پۆستی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی و سەرۆکی دەستەی حەشدای شەعبی و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نشتیمانیی دورخراوەتەوە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "ناوبراو دەتوانێت دەستبکاتەوە بە کارەکانی لە هەرسێ پۆستەکەدا".

ئەوە لە کاتێکدایە فالح فەیاز لەلایەن عادل عەبدولمەهدیەوە کاندیدکراوە بۆ ئەوەی ببێتە وەزیری ناخۆ لە کابینە نوێکەی حکومەتدا و ئەوەش نارەزایەتی موقتەدا سەدری بەدوای خۆیدا هێناوە.



PM:01:41:17/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 2088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو