حزبی شیوعی كوردستان له‌ كه‌ركوك ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی هه‌ڵكرد

‌پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکوک.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م 2018، حزبی شیوعی كوردستان  وه‌ك یه‌كه‌م حزبی‌ كوردی‌ ئاڵای‌ كوردستانی‌ له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی‌ له‌شاری‌ كه‌ركوك هه‌ڵكرد به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستانه‌وه‌.


عیماد محه‌مه‌د، به‌رپرسی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان له‌ كه‌ركوك به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له‌ رۆژی جیهانی ئاڵادا وه‌ك حزبی شیوعی كوردستان له‌ كه‌ركوك ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاكه‌یان.

وتیشی: "به‌پێی ده‌ستووری عیراق كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كی كێشه‌ له‌سه‌ره‌ و ئه‌گه‌ر ئاڵای عیراقی تیادا هه‌ڵبكرێت ده‌بێت ئاڵای كوردستانیشی تیادا هه‌ڵبكرێت".

عیماد محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، له‌ لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئاڵای كوردستان كراو ئاڵای كوردستانیان له‌م شاره‌ داگرت پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عیراق بوو، چونكه‌ تا ئه‌وكاته‌ی ماده‌ی 140 یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌، ده‌بێت ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان به‌هاوبه‌شی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێن و ئاڵای هه‌ردوو لای تیادابێت".

روونیشیكرده‌وه‌: بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان پرسیان به‌ كه‌س نه‌كردووه‌ و پرسیش به‌ كه‌س ناكه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن.

وتیشی: "هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ نییه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌یی ده‌بێت، چونكه‌ هیچ كارێكی نایاساییمان نه‌كردووه‌ و به‌پێی ده‌ستووری عیراق بووه‌".


PM:12:26:17/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو