له كفری به‌هۆی مه‌ترسی لافاوه‌وه ده‌وامی خوێندنگه‌كان راگیرا
وێستگه نیوز ـ
له قه‌زای كفری به‌هۆی مه‌ترسی لافاوه‌وه ده‌وامی دووەمی خوێندنگەکان راگیرا.
به گوێره‌ی ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای كفری كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: بۆسەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنوری پەروەردەی کفری، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکارانی خۆشەویست و مامۆستایانی ئازیز، بەهۆی رێژەی زۆری بارانبارینەوە بەبڕیاری قایمقامیه‌تی قەزاکە و پەروردەی کفری لەسەرجەم ئەو قوتابخانە و خوێندنگانەی کەدەوامی دووەمیان هەیە واتە ئێوارانن، پشوی فەرمی دەبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك شوێن به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارینه‌وه لافاو دروستبووه.
هــ. ر
AM:11:53:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت