لەبارەی بڕینی مووچەی کەمئەندامانەوە رونکردنەوە دەدرێت

‌ڕێکەوت حەمەڕەشید

وێستگە نیوز-

وەزیریر بەوەکالەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند ئەو بڕیارەی کە دەرکراوە بۆ بڕینی مووچەی هەندێک لە کەمئەندامان دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦ و ئاماژەی بەوەشکرد زیاتر لە شەش هەزار کە سکە مووجەی کەمئەندامی وەردەگرن بەشداریی پشکنینەکانیان نەکردووە و ژمارەیەکی زۆریش لە پشکنینەکاندا دەرنەچوون.

ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری بەوەکالەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەو بڕیارەی کە دەوترێت بووەتە هۆی بڕینی مووچەی بەشیک لە کەمئەندامان دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦".

ناوبراو وتیشی "ئەو بڕیارە تەنها ئەو کەمئەندامانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەری حکومەتن و مووچەی تریان هەیە و ڕێژەی کەمئەندامییان لە سەدا حەفتا کەمترە".

ڕێکەوت حەمە ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد "زیاتر لە شەش هەزار کەمئەندام مووچە وەردەگرن و نەهاتوون بۆ پشکنینەکان".

وتیشی "بەشێک لە کەمئەندامان کە بەشدارییان لە پشکنینەکاندا کردووە دەرنەچوون و وەکو کەمئەندام هەژمار ناکرێن".

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ کەمئەندامان لە سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای ڕاگرتنی ئەو بڕیارەیان کرد.


AM:11:32:17/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو