گه‌نجێكی خوێندكار به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف كوژرا

‌کوشتنی گەنجێکی تەمەن 26 ساڵان لە گوندێکی سەر بە ناحیەی وارماوا

وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی وارماوه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ كوژراوه‌ و دوو كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له‌و كاره‌ ده‌ستگیركراون.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، لە گوندی قەڵبەزەی سەربە ناحیەی وارماوا گەنجێكی تەمەن 26 ساڵ بەفیشەك كوژرا.

راشیگه‌یاند: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا دوو كەس دەستگیركران كە تۆمەتبارن بە كوشتنی گەنجەكە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌: گەنجە كوژراوەكە ناوی (ع، م، س) و لەدایكبووی 1992، پیشەی خوێندكاره‌، بەیانی ئەمڕۆ بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كوژرا.

لە ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ع، ع، أ) و (س، ف، أ) بە فەرمانی داوەرو بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا.

هــ. ر


AM:11:22:17/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 5440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو