بەرپرسێکی پێشمەرگەی یەکێتی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا


وێستگە نیوز-

بەرپرسێکی پێشمەرگەی یەکێتی لە مەخمور لەلایەن ئاسایشی بازگەی بازارگەوە دەستگیرکراوە و رادەستی ئاسایشی هەولێر کراوە.

ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بڵاویکردەوە "له ‌بازگه‌ی بازارگه‌، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ غانم سه‌باح، به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی قه‌زای مه‌خموور بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێش وه‌خت له‌لایه‌ن بازگه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیر كراو ره‌وانه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر كراوه"‌.

ماڵپەڕەکە لەزاری ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان بڵاویکردووەتوە "پێویستبوو ئەمڕۆ ئه‌و رێكخستنانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێرن سه‌رجه‌م ئه‌ندامام و پێشمه‌رگه‌كانیش ئاماده‌ییان هه‌بێت له‌ نێو باره‌گاكانیان بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌بن له‌به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ له‌رێگه‌ی وه‌فدێكه‌وه‌ كه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی گشتییه‌وە هاتوون".

گەلاڵی ئاماژەی بەوەشکردووە "لە بازگه‌ی ئاسایشی مه‌خموور غانم سه‌باح به‌رپرسی یه‌كه‌می پێشمه‌رگه‌كانی یەکێتییان ده‌ستگیركردوه‌ و پێشمه‌رگه‌كانیان به‌ڕێكردوه"‌.

ناوبراو راشیگه‌یاندووە "ئاسایش به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌ستگیركردووه".

ره‌شاد گه‌ڵاڵی ڕونیکردووەتەوە "له‌سه‌ر ئاستی مه‌ڵبه‌ند و له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگاكانی ئاسایشی خۆمان له‌سه‌ر خه‌تین، تا بزانین هۆكاری ده‌ستگیركردنی غانم سەباح چییە".


 


AM:10:44:17/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 22620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت