مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌شده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه‌ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ‌ مووچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (ئه‌وقاف، سامانه‌ سروشتیه‌كان، ناوخۆ و ره‌گه‌زنامه‌) دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "رۆژی سێشه‌ممه‌ 18ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م، مووچه‌ی هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی، به‌رگری‌ و فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش و ده‌زگای‌ ئاسایش دابه‌شده‌كرێت".

هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزار، پلاندانان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و ئاودێری، كاره‌با و هه‌ریه‌ك له‌ ده‌سته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم، ژینگه‌، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی‌، كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌زگای‌ مین مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.


هاوكات راشیگه‌یاند: رۆژی پێنجشەممە 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی،  وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
 
هه‌روه‌ك وتی: "رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هه‌فته‌ی‌ داهاتوو 23 و 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی خانەنشینانی سەربازی و خانەنشینانی مەدەنی دابه‌شده‌كرێت".


AM:09:24:17/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 7292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو