ئه‌ڵمانیا..داواكارییه‌كانی ئه‌مساڵ بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری كه‌می كردوه
وێنە-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
حکومەتی ئه‌ڵمانیا پێی وایه كه داواکاری بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری لەماوه‌ی ئه‌مساڵدا كه‌مبوه‌ته‌وه تەنانەت لە گەڵ ژمارەی ئەو هەزاران منداڵه‌ی کە لە دایکبووی کۆچبەرانی نوێن.
لە نێوان ساڵانی 2015 و 2016، زیاتر لە یەک ملیۆن په‌نابه‌ر رویان له ئه‌ڵمانیا كرد کە زۆربەیان پەناخوازی ئەنجامی شەڕبوون لە سوریا و عیڕاق و ئەفغانستان.
ڕۆژنامەی بیلد-ی چاپی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ یەکشەمە 16ی كانونی یه‌كه‌می 2018، ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد كه تاکۆتایی ئه‌مساڵ ته‌نها 166 هه‌زار كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رییان کردوە، له‌و ژماره‌یه‌ش 30 هه‌زاریان ئه‌و منداڵانه‌ی په‌نابه‌رانن كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته له‌دایكبوون.
ژماره‌یكه‌ی ئه‌مساڵ له ساڵی 2017 كه‌متره كه له‌و ساڵه‌دا 198 هه‌زار و 317 په‌نابه‌ر داوای مافی په‌نابه‌رییان له ئه‌ڵمانیا كردوه .
هاوكات بەرپرسی گروپی دابینكردنی كار له ئا‌ڵمانیا ئاشكرایكردوه كه ئاوێتەکردنی کۆچبەران بۆ نێو هێزی کاری ئه‌ڵمانییه‌كان خێراتره له‌وه‌ی كه چاوەڕوان دەکرا و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه 400 هه‌زار په‌نابه‌ر ئێستا خەریکی فێرکارین یان سەرگەرمی کارکردنن.
PM:08:42:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت